November-2017

گەشتی خێزانی

ئەم کاتەتان باش ڕێکخراوەی ژنانی کورد لە ئوپسالا گەشتێکی خێزانی ڕێکخستووە بۆ (ئینگس خار) نزیک تیێرپ:

ڕۆژی شەممە ٢٨ی یونی بەڕیدەکەون شەو دەمیننەوە، ڕۆژی  یەکشەممە دەگەڕینەوە، ڕیکخراوەی ژنان تیچوونی گەشتەکە دەگریتە ئەستۆ لەگەڵ نانی بەیانی، بەڵام  خواردن و پیداویستیەکانی تر دەبێ هەر کەس لەگەڵ خۆی بیهینێ .. بۆ هەر کەسیک ٥٠ کرۆن وەردەگیرێ!

تکایە ئەگەر دەتانەوێ بەشدار بن بە زووترین کات وەڵاممان بدەنەوە لە ڕیگای پۆستی ئەلیکترۆنی  یا ژمارە تەلەفۆن کە لە خوارەوە نووسراوە، دوا مۆڵەت بۆ ناونووسین ڕۆژی هەینی ٢٠/٦/٢٠١٤ یە. ‌لەگەڵ ڕێزی ‌دەستەی ئامادەکار 0704230701   شەوبۆ shawbo90@hotmail.com 0736748286   سەرکەش ‌sarkash@hotmail.se ‌

Posted in November 2011 | لێدوانێک بنووسە

دۆستان، لایەنگران، ئەندامانی رێکخراوی ژنانی کورد لە ئوپسال

رێکخراوی ژنانی کورد لە ئوپسالا هەموو ساڵێک کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی لەم مانگەدا بەرێوەدەبات. وەک هەموو ساڵانی پێشوو بەشداری ئێوەی ئازیز هاندەری سەرەکی ئێمەیە لە دابینکردن و بەرێوەبردنی ئەرکەکانماندا. بەم‌ بۆنەوە داواتان‌لێدەکەین کە بە بەشداری‌خۆتان یارمەتیدەرمان بن لە دەوڵەمەندتر کردنی کۆبوونەوەکەماندا. هەروەها داواشمان ئەوەیە کە ،ئەگەر بەشداردەبن، لە رێگای ئەو ئیمایلەوە ئاگادارمان بکەن و بفەرموون کە چەند کەسن کە بەشدار دەبن.

رۆژی کۆبوونەو           ٢٨-٤-٢٠١٣

کاتی کۆبوونەوە کاتژمێر  ١٦ تا ١٨

شوێنی کۆبوونەوە

Mumrik,  Bangårdvägen 13

دوای کۆبوونەوە ، میوانداری بەشداران دەکەین بە ئێوارە خواردنێکی سوک

بەرێوەبەری رێکخراوی ژنانی کورد لە ئوپسالا، گوڵنار قوبادی

١٨-٤-٢٠١٣

Posted in November 2011 | لێدوانێک بنووسە

Rojî jin le sharî Uppsala

Posted in mars 2013 | لێدوانێک بنووسە

سمینار توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ژنانی

لەگەل رێزو سڵاو

رێکخراوی ژنانی کورد لە ئوپسالا،بە بۆنەی رۆژی جیهانی بەرانبەر توندوتیژی بە ژنان ، سەمینارێک لە ژێر سەردێری، دەسەڵات و توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان، بۆ نووسەر و لێکۆلەر، بەرێز سورەیا فەلاح ، خەباتکاری مافی مرۆڤ و مافەکانی ژن بەرێوە دەبات. بەشداری ئێوەی ئازیز کۆرەکەمان دەوڵەمەندتر دەکات.

بەخێر بێن و سپاس بۆ بەشداریتان .

بەرپرسی رێکخراوی ژنانی کورد لە ئوپسالا، گوڵنار قوبادی

Rasteuxo: http://bambuser.com/channel/KomeleiJinan

Posted in November 2012 | لێدوانێک بنووسە

سمینار توندوتیژی جنسی به‌رامبه‌ر به‌ ژنانی کورد له‌ باشووری کوردستان

Rasteuxo: http://bambuser.com/channel/KomeleiJinan

Posted in November 2011 | 1 لێدوان

به‌ بۆنه‌ی یادی رۆژی جیهانی توندوتیژی دژ به‌ ژنان

با‌سێک له‌ سه‌ر ره‌گه‌ز، ناسیۆنالیزم، توندوتیژی دژ به‌ ژنان و چۆنیه‌تی کاریگه‌ری له‌ سه‌ر خێزان و کۆمه‌ڵگا
رۆژی یه‌ک شه‌مه‌ 28-11-2010   کاتژمێر 15:00 – 18:00

بۆ به‌شداری له‌م کۆره‌ له‌ رێگای دوره‌وه‌ ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ کلیک بکه
http://bambuser.com/channel/KomeleiJinan

ناونیشانی کۆره‌که‌
Bangårdsgatan 13,  Uppsala

Posted in ئێمه‌ | لێدوانێک بنووسە

گۆشه‌یه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ژنان

بلاوكراوه‌ی‌ ئۆكتۆبه‌ر

* ڕۆژی 26/4/2010 له‌ گه‌ڕه‌كی نیشتمانی شاری هه‌ولێر، كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ به‌ناوی (د. أ. أ. ) له‌ ماڵی خۆیاندا خۆیسوتاندووه‌. به‌ پێی ڕاپورتی پزیشكیی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی شاری هه‌ولێربه‌ هوَی زوَریی ڕیژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ توانای قسه‌كردنی نه‌ماوه‌ و ژیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌. وه‌ تائیستایش هوَكاری ڕووداوه‌كه‌ ئاشكرا نه‌بووه‌.

* ڕۆژی 27\4\2010 له‌ گه‌ڕه‌كی چۆمانی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌، كچێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ به‌ ناوی‌ ( ر. گ . م. ) له‌ماڵی خۆیاندا سووتاوه‌، به‌هۆی زۆریی ڕیژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه‌وه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی سلێمانی. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ ڕووداوه‌كه‌ ووتی ناوبراو به‌ هۆی گڕگڕتنی ته‌باخی غازه‌وه‌ سووتاوه‌ و بۆیه‌ داوای له‌سه‌ر كه‌س تۆمارنه‌كردووه‌.

* ڕۆژی 29/4/2010 له‌گه‌ره‌كی نه‌ورۆزی شاری هه‌ولێر، كچه‌ خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ به‌ناوی (ش. ع. ع. ) له‌ ماڵی خۆیاندا سووتاوه‌. دواتر براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی شاری هه‌ولێر و به‌هۆی زوَریی ڕیژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ باری ته‌ندروستیی ناجێگیره‌. به‌ پێی وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی هوَكاری ڕووداوه‌كه‌ گڕگڕتنی ته‌باخ بووه‌ !.

* ڕۆژی 30\4\2010 له‌ گوندی قه‌رنی ئاغای سه‌ر به‌ ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌، ژنێكی ته‌مه‌ن 57 ساڵ به‌ناوی ( ف. پ. م. ) له‌لایه‌ن برایه‌كیه‌وه‌ به‌ناوی ( ع. پ. م. ) به‌ مست و شه‌ق و دار لێیدراوه‌. پاشان ناوبراو داوای یاسایی له‌سه‌ر براكه‌ی تۆماركردووه‌ و له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر و به‌ پێی ماده‌ی 413 له‌ یاسای سزادانی عێراقی له‌ لایه‌ن پوَلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

* ڕۆژی 30\4\2010 له‌ گه‌ڕه‌كی ئاشتیی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌، ژنێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌ناوی‌ ( ع. ع. ق. ) له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ناوی ( ح. م. ق. ) ه‌ لێیدراوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ برینداربووه‌. پاشان بۆچاره‌سه‌ركردن براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ڕانیه‌.دوای تۆماركردنی داوای یاسایی له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌ و به‌ پێی ماده‌ی 413 بڕگه‌ی 1 له‌یاسای سزادانی عێراقی، دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌دات به‌مه‌به‌ستی لێكۆلینه‌وه‌. به‌لاَم تائێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.

* ڕۆژی 1/5/2010 له‌ گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر، ژنێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ به‌ناوی ( س. ق. ع. ) كه‌ له‌ ئه‌وروپاوه‌ به‌سه‌ردان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نزیكی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و به‌ سه‌ختی برینداربوو. پاشان براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمیرجنسیی شاری هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ركردنی. ناوبراو له‌كاتی لێكولینه‌وه‌ی‌ پوَلیسدا وتوویه‌تی كه‌ كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی داوایان له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ ته‌لاَقی بدات، به‌لاَم هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ داواكاریه‌كه‌یان ڕازی نه‌بووه‌ بۆیه‌ چونه‌ته‌ سه‌ری و له‌ ماڵه‌كه‌یدا داویانه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌.

* ڕۆژی 1\5\2010 له‌ ئوردوگای داره‌تووی سه‌ر به‌هه‌ولێر، ژنێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ به‌ناوی ( س. أ. أ. ) له‌ماڵی خۆیاندا خۆیسووتاندووه‌. و هه‌ر هه‌مان ڕۆژ به‌هۆی سه‌ختیی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.تا ئێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ ئاشكرانه‌بووه‌ و ئه‌وه‌یش نه‌زانراوه‌ كه‌ هیچ كه‌سیك له‌ په‌یوه‌ند به‌و ڕووداوه‌وه‌ ده‌ستگیر كرابێت.به‌لاَم پۆلیس دۆسێی بۆ ڕووداوه‌كه‌ كردۆته‌وه‌.

* ڕۆژی 1\5\2010 له‌ گه‌ڕه‌كی ئازادیی ڕانیه‌, ژنێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ به‌ ناوی ( ش. ح. أ. ب. ) له‌ حه‌مامی ماڵی باوكیدا به‌ هۆی گڕگرتنی په‌ره‌مێزه‌وه‌ سووتاوه‌. به‌هۆی زۆریی ڕیژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ڕانیه‌وه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی هه‌ولێر. وه‌ به‌هۆی سه‌ختیی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ دوای 5 ڕۆژ گیانی له‌ده‌ستدا.

* ڕۆژی 3\5\2010 له‌ گه‌ڕه‌كی ئازادیی ڕانیه‌ ژنێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ به‌ناوی ( ش. ر. ق. ) به‌ هۆی گڕگرتنی په‌ره‌مێزه‌وه‌ ئاگری تێبه‌ربووه‌ و سووتاوه‌. پاشان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ڕانیه‌ چاره‌سه‌ری پێویستی بۆكراوه‌.

* ڕۆژی 4/5/2010 له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیارانی شاری هه‌ولێر, كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوی ( ژ. س. ) كه‌ وه‌رزشوانه‌و خوێندكاریشه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له‌ ماڵی خۆیاندا سووتاوه‌. پاشان براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی شاری هه‌ولێر. سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ برایه‌كی وتوویه‌تی كه‌ نازانن چوَن سووتاوه‌ و هوَی سووتانه‌كه‌ی چیه‌؟ به‌لاَم وا گومانده‌كریت كه‌ خۆیسووتاندبێت.

* ڕۆژی 4\5\2010 له‌ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌رینی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌, ژنیِكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌ناوی ( ت. ح. ق.ح. ) نه‌وتی به‌خۆیداكردووه‌ و خۆیسووتاندووه‌.به‌ هۆی زۆریی ریژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه‌وه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی سڵیمانی.سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ ڕووداوه‌كه‌ ووتی كه‌ پۆلیس ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ به‌لاَم تائیستا له‌په‌یوه‌ند به‌و ڕووداوه‌وه‌ كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌

* ڕۆژی 4\5\2010 له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی قه‌لاَدزه‌, ژنێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به‌ ناوی ( چ. ع. و. ) له‌ ماڵی خۆیاندا سووتا. به‌هۆی زۆریی ڕیژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌لاَدزه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی سلێمانی و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌. ناوبراو داوای له‌سه‌ر كه‌س تۆمارنه‌كردووه‌ و ووتویه‌تی به‌هۆی گرگرتنی ته‌باخی غازه‌وه‌ سووتاوه‌.

* ڕۆژی 6\5\2010 له‌ خه‌لیفانی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران, ژنێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ به‌ناوی ( گ . ق. ن. ) له‌ ماڵی خۆیاندا له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (ز. ز. ش. ) كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ فه‌رمانده‌یی چوارقوڕنه‌, به‌ شه‌ق و مست و دار لێیدراوه‌.پاشان (گ) داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردووه‌ دادوه‌ریش به‌پێی ماده‌ی 413 له‌ یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی بانگێشتكردنی ( ز ) ی داوه‌ به‌مه‌به‌ستی لێكۆلینه‌وه‌.هۆكاری ڕووداوه‌كه‌یش كێشه‌ی خێزانی بووه‌.

* ڕۆژی 8/5/2010 له‌ كوَمه‌لگای شاوێسی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر, ژنێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌ ماڵی خۆیاندا سووتاوه‌. دواتر براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی شاری هه‌ولێر. به‌ پێی ووته‌ی‌ كه‌سوكاری به‌هۆی گڕگرتنی‌ په‌ره‌مێزه‌وه‌ سووتاوه‌. پولێس له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستی به‌لێكۆلینه‌وه‌ كردووه‌.

* ڕۆژی 8\5\2010 ژنێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵ به‌ناوی ( گ. أ. د. ) له‌گه‌ڵ پیاویك به‌ناوی ( ح. خ. ع. ) له‌لایه‌ن دووكه‌س به‌ناوه‌كانی ( س. ح. ع. ) و ( ح. ح. ع. ) لێیاندراوه‌ و برینداربوون. دادوه‌ریش به‌ پیی ماده‌ی 413 له‌یاسای سزادانی عیراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌ركردوون و له‌لایه‌ن پۆلیسی سه‌روچاوه‌وه‌ ده‌ستگیركراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و دوای 3 ڕۆژ به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكراون.هۆكاری ڕووداوه‌كه‌یش بوونی كێشه‌ی خێزانی بووه‌ له‌نێوان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌دا.

* ڕۆژی 9\5\2010 له‌ گه‌ره‌كی ئۆردوگای ناحیه‌ی چوارقورنه‌, ژنێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌ناوی ( پ.ح. أ. ). له‌ماڵی خۆیاندا خۆیسووتاندووه‌.به‌ هۆی زۆریی ڕیژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ 85% بووه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی سلێمانی.هۆكاری ڕووداوه‌كه‌یش بوونی كێشه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا. دوای ئه‌وه‌ی‌ ناوبراو داوای یاسایی له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆماركردووه‌, به‌ بریاری دادوه‌ر بۆ لێكۆلینه‌وه‌ بانگهیشت كراوه‌.

* ڕۆژی 10/5/2010 له‌ گه‌ڕه‌كی حاجیاوای شاری سلێمانی, كچه‌ خوێندكاریكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ له‌ ماڵی خۆیاندا به‌ په‌ت خۆی خنكاند. تا ئێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و پۆلیسیش دۆسی لێكۆلینه‌وه‌ی‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كردۆته‌وه‌.

ڕۆژی 11/5/2010 له‌ گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر , كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ به‌ناوی ( ب. ع. ح. ) كه‌ خوێندكاری پۆلی دووهه‌می بنه‌ڕه‌تییه‌, له‌ماڵی خۆیاندا ئاگری له‌ خۆی به‌ردا و خۆی سووتاند. پاشان براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی شاری هه‌ولێر به‌لام به‌هۆی زۆریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. تائێستا هوَكاری ئه‌م ڕووداوه‌ دیارنیه‌ و پوَلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌.

* ڕۆژی 11/5/2010 له‌ شارۆچكه‌ی سێگردانی سه‌ر به‌ قه‌زای كۆیه‌, كچێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به‌ ناوی ( ر. ع. أ. ) به‌مه‌به‌ستی خۆكوشتن به‌ چه‌كی كلاشینكۆف چه‌ند فیشه‌كیكی له‌ خۆی داوه‌و له‌ ئاكامدا به‌ سه‌ختی برینداربووه‌. دواتر براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی شاری هه‌ولێر. به‌ پێی قسه‌ی كه‌سوكاری كچه‌كه‌ هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌, به‌لاَم نه‌یانووتوه‌ كه‌ ئه‌و كێشه‌ گه‌وره‌یه‌ چیه‌؟. پوَلیسیش بوَ زانینی ڕاستیی ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ لێكۆلینه‌وه‌ كردووه‌.

* ڕۆژی 12/5/2010 له‌ گه‌ڕه‌كی بێركۆتی شاری هه‌ولیر , كچێكی ته‌مه‌ن 13 به‌ناوی ( د. ع. )كه‌ خوێندكاری قۆناغی بنه‌ڕه‌تیه‌, له‌ ماڵی خۆیاندا خۆی سووتاند. پاشان براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی شاری هه‌ولیر . به‌ پێی ڕاپۆرتی پزیشكیی نه‌خۆشخانه‌كه‌, ناوبراو باری ته‌ندروستیی ناجێگیره‌ و به‌هۆی زۆریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ ژیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌.

* ڕۆژی 16\5\2010 له‌ گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی‌ شاری هه‌ولێر, كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ به‌ناوی ( م. و. ح. ) له‌ماڵی خۆیانا سووتاوه‌. پاشان بۆ چاره‌سه‌ركردن براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئیمیرجنسیی هه‌ولێر, به‌لاَم به‌هۆی زۆریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. پوَلیس ده‌ستی به‌ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ كردووه‌ و كه‌سوكاریشی ده‌ڵێن نازانن كه‌ كچه‌كه‌یان چۆن و بۆچی سووتاوه‌ !!

* ڕۆژی 18\5\2010 له‌ گوندی حه‌سارۆكانی نزیك شاری هه‌ولیر, كچێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ به‌ناوی ( ك. م. ك. ) به‌ چه‌كی كلاَشینكۆف چه‌ند گولله‌یه‌كی له‌خۆیدا و به‌وهۆیه‌وه‌ به‌سه‌ختی برینداربوو. له‌كاتی گواستنه‌وه‌یدا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی شاری هه‌ولێر, به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. تا ئێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و پوَلیسیش ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌.

* ڕۆژی 22\5\2010 له‌ گوندی قه‌راجگه‌ی‌ سه‌ربه‌ كومه‌ڵگای خه‌باتی نزیك شاری هه‌ولێر, ژنێكی ته‌مه‌ن 33 ساڵ به‌ ناوی ( ف. ن. ) له‌ ماڵی خۆیانا خۆی سووتاند. به‌هۆی زوَریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی هه‌ولێر كرا. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ ڕووداوه‌كه‌ هوَكاری خۆسووتاندنی ناوبراوی بۆ بوونی كێشه‌ له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ گه‌ڕانده‌وه‌. وه‌ هه‌روه‌ها ووتی به‌هۆی زۆریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ ژیانی له‌مه‌ترسیدایه‌.

* ڕۆژی 23\5\2010 له‌ گه‌ڕه‌كی ئازادیی شارۆچكه‌ی كۆیه‌, ژنێكی ته‌مه‌ن 22 سال َبه‌ناوی ( ن. خ. ) له‌ماڵی خۆیاندا خۆیسووتاند. به‌هۆی زۆریی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی شاری هه‌ولێركرا, به‌لاَم له‌ڕێگا گیانی له‌ده‌ستدا. پۆلیسی قه‌زای كۆیه‌ ده‌ستی به‌لێكۆلینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌, به‌لاَم تائیستا هوكاره‌كه‌ی‌ ئاشكرا نه‌بووه‌.

* ڕۆژی 24\5\2010 له‌ گوندی كه‌لاتی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ” بیجه‌” ی نزیك شارۆچكه‌ی ئاكرێ, كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌ناوی ( أ. م. ) له‌ماڵی خۆیاندا خۆیسووتاند. به‌هۆی زۆریی ڕیژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسیی شاری هه‌ولێر كرا. تائێستا هۆكاری خۆسووتاندنی ناوبراو ئاشكرا نه‌بووه‌, به‌لاَم پۆلیس ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌.
 ew gozareshe tanha merbot be kurdostani bashore ta kati dyari keraw

sechawe:hawpeshti

Posted in هه‌واڵ | لێدوانێک بنووسە

مەترسیەکانی خەتەنەکردنی کچان

خه‌ته‌نه‌ کردنی کچان (FGM واته‌ Female Genital Mutilation):
خه‌ڵکی له ‌ڕیگه‌ی ڕاگه‌یاندن و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ هۆشیاربکرێنه‌وه‌ و ڕوونکردنه‌ ‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بکرێ له‌ سه‌ر ناته‌ندروستی به‌ده‌نیی و ڕووحی خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه‌، که‌ ئاسه‌واری داهاتووی وه‌ک به‌شێک له‌ شێواندنی له‌زه‌تی ئه‌م ژیانه‌ی که‌ سروشت یان خودا داوێتی به‌ که‌س و کاره‌ مێینه‌کانمان.
سه‌ره‌تای خه‌ته‌نه‌کردن که‌س نازانێ له‌ که‌یه‌وه‌ ده‌ستی پێکردووه‌، ئه‌وه‌نده‌ی ئاشکرایه‌ و زانراوه‌ میسرییه‌کان 500 ساڵ پێش زایینی مێینه‌یان خه‌ته‌نه‌ کردووه‌. به‌ تێپه‌ڕبوونی مێژوو به‌ سه‌ر ڕۆم و عه‌ره‌به‌کاندا خه‌ته‌نه‌کردن هه‌ر هه‌بووه‌، ئێستاش له‌ جیهانی ئیسلامی، عه‌ره‌بی ، ئه‌فریقی و هه‌ندێ گه‌لانی ترباوه،‌ که‌ دواتر به ‌زۆر کراون به‌ موسلمان.
به‌ فکری ئه‌مانه‌ خه‌ته‌نه‌کردن ڕێزلێنانێکه‌ بۆ پاکی کچێنی و قه‌بووڵ کردنیان له‌ ناو کۆمه‌ڵگا. Continue reading

Posted in راپۆرت | لێدوانێک بنووسە

توندوتیژیی فیزیکیی دژی مێینە

خەتەنە وەک نموونە
  ستیڤان ئەحمەد “شەمزینانی”

Shamzini79@hotmail.com

چەمکی توندوتیژیی: بەسەرنجدان لەمێژووی کۆن ونوێی مرۆڤ لەسەر زەوی، توندوتیژیی یان زەبروزەنگ بەشێک بووە لەسروشت ورەفتاری رۆژانەی. ئەم توندوتیژییە هەر بەوەوە نەوەستاوە لەبەرامبەر ئاژەڵ یان سروشت ئەنجام بدرێت، بەڵکو لەگەڵ گەشەکردنی ژیارو پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی، توندوتیژیی پێچەوانەوە بووەتەوە بۆ نێو خودی مرۆڤەکان خۆیان. Continue reading

Posted in راپۆرت | لێدوانێک بنووسە

لە ئەوروپاش ژنان لەژێر چاودێرى دابو نەریتە داڕزیوەکاندان

تریفە کەریم_ فینلاند

     لە رابردودا هەندێ خو و رەوشتى نەشیاو و ناشایستە بە ماف و ژیانى مرڤەکان بەرەو ئەوە دەچون ببنە دیاردەو خۆیان تیکەڵاوى کلتورو دابو نەریتى کۆمەلگا بکەن، هەرچەندە ئەو رەوشت و خووانە پەیوەستن بە تاک و خێزان و جۆرو شێوەى پەروەردەکردنەوە، لەگەل ئەوەشدا بۆ تەشەنە و گەشەکردنى کۆمەلگەیش رۆڵى خۆى تێدا هەیە بەوەى کە ئایا رێگرى لیبکەن یان ئەوەتا بە هەندى وەرنەگرن و پەراوێزى بخەن یاخود ببنە دژ بۆى و بەکاریکى عەیبە و پیشتیلکردنى مافی بەرانبەرەکانى ئەژمار بکەن و رێگرى لێبکەن.. رنگە خووى ئیرەیى و زەمکردنى کەسانى بەرانبەر و تانەو تەشەر لێدان لەگەڵ سروشتى مرۆڤەکەدا پێگەیشتبێت و نەتوانیت دەستبەردارى بیت مەگەر لە کاتیکدا بە زەرەرێکى گەورە بۆى بشکێتەوەو ئەو دەم هەست بە پەشیمانى و پێشیلکردنى مافی بەرانبەرى بزانیت.. ئەمەش لە خودى مرۆڤەکاندا حاڵەتێکى رێژەییە و پەیوەندیەکى زۆرى بە ئاستى هۆشیاریەوە هەیە، بەتایبەت تەجاوز نەکردنە سەر مافى کەسانى دى و زڕاندنى ناو و ناوبانگیان. Continue reading

Posted in وتار | لێدوانێک بنووسە

حیجاب بۆ کۆیله‌ کردنی ژنانه‌ نه‌ک مۆدێلێک له‌جل و به‌رگ !

 

ژن کائینێکی زۆر ترسناکه‌ بۆ ئیسلام

وه‌ستا که‌مال

“به‌ئافره‌تانی ئیمان دار بڵێ چاویان بپارێزن و داوێنی خۆیان بپارێزن له ‌گوناح  وه‌ زینه‌ت و جوانی خۆیان ده‌ر نه‌خه‌ن با سه‌ر پۆشه‌کانیان سینه‌ و به‌رۆکیان  داپۆشێ “.

وشه‌ی حیجاب به‌مانا حرفیه‌که‌ی به‌ واتای ( په‌رده‌ ) دێت . ئه‌مه‌ له‌قورئاندا به‌کار هاتوه‌ وه‌ک ڕێنوێنیه‌ک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ‌باوه‌ڕیان به‌ محمد هێناوه‌ ‌ کاتێک  پیاوێک  قسه‌ ئه‌کات‌ له‌گه‌ڵ ژنه‌کانی  پێغه‌مبه‌ردا . با ژنه‌کان حیجاب  بن  وه‌ له ‌پشتی  په‌رده‌‌وه ‌ قسه‌ بکه‌ن . که‌واته‌  دیارده‌ی حیجاب دیارده‌ی دینی ئیسلامه‌ بۆ داپۆشینی سه‌رو چاویان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌ره‌ف  بن  وه‌ بتوانن له ‌ئافره‌تانی بێ ڕه‌وشت و خراپ خۆیان جیا بکه‌نه‌وه ، له‌ به‌رامبه‌ر پیاوی نامه‌حره‌مدا خۆیان بپارێزن .‌ 

 سه‌ره‌تا حیجاب له‌ژنه‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌  ده‌ستی  پێ  کرد ،  ئه‌وه‌ی ئینسان سه‌ری لێ ده‌ر ناکات ئه‌وه‌یه‌  که‌  بۆچی ئایه‌تی  گۆشه‌گیر کردن و حیجاب ، که‌ به‌ڕۆشنی  وه‌ک ڕێنما ییه‌ک بۆ ژنه‌کانی پێغه‌مبه‌ر هاتۆته‌ خواره‌وه‌ ، که‌چی  وه‌ک  یاسا و ڕێسا  به‌سه‌ر ته‌واوی ژنانی موسڵماندا  سه‌پێندرا .  له ‌کاتێکدا به‌س ژنه‌کانی محمد قسه و‌ قسه‌ڵۆکیان  به‌ دواوه‌ بوو له‌ ناو خه‌ڵکدا .  ‌  ‌‌‌

 

 دیاره‌  ژن کائینێکی زۆر ترسناکه‌  بۆ ئیسلام ، هه‌میشه‌  شه‌ره‌فی  پیاوان به‌ هۆی ژنانه‌وه‌ وه‌ک  هێلکه‌ی سه‌ر ته‌نافه‌که‌  وایه‌ هه‌ر ڕۆژێک که‌وته‌ خوار شه‌ره‌فی  پیاوه‌که‌  ئه‌شکێ ،  ئه‌گه‌ر ژن عیشق و خۆشه‌ویستی  کرد ، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی ده‌رچو ته‌نیا جارێک جنسی کرد ، یان به‌بێ ئیزنی خێزان زه‌واجی کرد ، ئه‌وه‌ شه‌ره‌فی  ئه‌و خێزانه‌ هه‌ره‌سی هێناوه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ئه و ‌خێزانه‌ له‌که‌دار بوه‌و ئه‌بێ ئاره‌قی نێو چاوانی بسڕێت له‌شه‌رمه‌زاریدا  .

 

ئسلام  کۆمه‌ڵگه‌ی فێر کرد ، وه‌ خه‌ڵکی هاندا ، به‌ زه‌ختی شمشێر چه‌سپاندی ، که‌ ئه‌بێ ژن حیجاب بێت ، وه‌ڕێگای دا که‌ به‌ منداڵی به‌شو بدرێن ، وه‌چه‌ند ژنه‌ قبوڵ بکه‌ن  ،  وه‌ لێدانیش له‌ ژانان ڕێگه‌ی  پیدراوه‌  بۆ چاو ترساندن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر مل که‌چ  بن ، وه‌کونجی  ژوره‌وه‌  پایته‌ختی حه‌وانه‌وه‌ی ژنان بێت . دیاره‌ له‌م  دینه‌دا جێگه‌ی ژن به‌هه‌شتی ماڵه‌وه‌یه‌ . ئه‌م دین و که‌لتوره‌ حه‌زی له‌ په‌روه‌رده‌ کردنی ژنانه‌ له‌ ناو ماڵدا. کاتێک ژنێک له‌ ئه‌وروپا هه‌وای که‌لتورێکی زانستی هه‌ل ئه‌مژێ ، وه‌ هه‌ناسه‌یه‌کی کلتورێکی عیلمی وه‌ر ئه‌گرێت ، ناچێته پای ئه‌و که‌لتوره‌ که‌له‌ زه‌مانی زوه‌وه‌  سه‌پاوه‌ به‌سه‌ریدا . ڕێگه‌ به‌هه‌مو ئه‌م شتانه‌ درا له‌ناو کۆمه‌ڵدا . 

 

حیجاب وه‌کو سونه‌تی ئیسلام بۆ جل وبه‌رگی  ژنان . کاتێک بو به ‌یاساو قانون و چه‌سپاندنی فه‌رز کرا که‌ قسه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر ژنه‌کانی محمد هه‌بو، حیجاب کرا به‌ ئه‌مرێکی واقیع به‌سه‌ر ژناندا ، وه‌ بۆ به‌ کۆیله‌ کردنی ژنان له‌کونجی ماڵه‌وه‌ .

پێش ئیسلام حیجاب نه‌بوه‌ ، ته‌نیا ژنه‌ ناوداره‌کان سه‌رپۆشێکیان ئه‌دا به‌سه‌ریاندا بۆ خۆ جیا کردنه‌وه له‌ژانانی ئاسایی .

 

ئێستا یه‌کێک له گرنگترین مه‌رجه‌کانی  به  ‌ئیسلام  بونی  ژنان  حیجابه‌ .  حیجاب له‌مه‌زهه‌بێکه‌وه‌ بۆ مه‌زهه‌بێکی تر جیاوازییه‌کی بچوکی هه‌یه‌ . هه‌ندێکیان زۆر به‌توندی حیجابیان په‌یڕه‌و کردوه‌ ، وه‌ هه‌ندێکی  تریان په‌چه‌یان داوه‌ به‌سه‌ریاندا . هه‌ندێک له‌ ئیسلامیه‌کان  پێیان  وایه‌  جیایی  دین له‌ده‌وڵه‌ت  ئاسییه‌ . ئه‌ڵێن دوو جۆر ئیسلامان هه‌یه‌ ، ئیسلامی ئه‌مه‌ریکایی و ئیسلامی محمدی ،  تورکیا  ئیسلامی ئه‌مه‌ریکاییه ، ‌دین له‌سیاسه‌ت جیایه‌ ، فره‌ ژنی  قه‌ده‌غه‌یه‌ ، حیجاب ئیجباری نیه‌ ، ژن ئه‌توانێ  به‌ڕێوه‌ به‌ر بێت ، له‌ هه‌ر شه‌ش دادوه‌ر یه‌کێکیان ژنه‌ ، ژن سایه‌ق تکسی ئه‌کات‌ ، ئافره‌تی سۆزانی به ‌ئاشکرا له‌ش فرۆشی ئه‌کات له‌ شوێنه‌ ڕه‌سمیه‌کاندا ، زه‌ریبه‌ ئه‌دا  به‌ده‌وڵه‌تی  ئیسلامی تورکیا ، ده‌وڵه‌تی تورکیاش سه‌رفی ئه‌کات بۆ میلله‌ته‌ موسڵمانه‌که‌ی ، خه‌ڵکیی موسڵمانیش به‌و پاره‌یه‌ حه‌جی پێ ئه‌کات سه‌رفتره‌ی لێ ئه‌دات ، خێرو خێراتی پێ ئه‌که‌ن …هتد . هه‌روه‌ها  له‌ تورکیای موسڵمان  نێره ‌موکه‌کان به‌ئاشکرا به‌له‌شی ڕوتی دێنه‌ سه‌ر جاده‌  خۆپیشان دان ئه‌که‌ن  به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی که ‌نا‌هێڵن به‌ڕه‌سمی له‌ش فرۆشی بکات  ، با جیان لێ وه‌ر ناگرن . ده‌وڵه‌ت پێیان ئه‌ڵێ بڕۆن خۆتان ساغ بکه‌نه‌وه‌ خۆتان بکه‌ن به‌ ژن یان به‌پیاو . له‌کاتێکدا ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ ش ئیسلامیه‌ . کاتێک نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان هاته‌ سه‌حوکم هه‌مو هێزه ‌ئسلامیه‌کانی کوردستان  شه‌و تا به‌یان ته‌قه‌ی خۆشیان کرد . وه‌ له‌ ساڵی 1993 دا   له‌کاتی هه‌ڵ بژاردنه‌که‌ی مه‌سعود یه‌لمازدا  ئیسلامیه‌کان هوهایان ئه‌کرد  ئه‌یان وت مه‌سعود سه‌رۆکمانه‌ با تانسۆ چیله‌ر بچێت بۆ مطبخ ،  چونکه‌ ژن بۆ چێشتخانه‌ ئه‌بێ ، نه‌ک ببێ به‌ سه‌رۆک وه‌زیر . دیاره‌ له‌ وڵاتانی موسڵماندا  پله‌ و پایه‌ی ژن زۆر لاوازه‌ هه‌رده‌م مه‌ترسی گورزیان به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ . ئه‌مه‌ش بۆ به‌ رژه‌وه‌ندی زل هێزه‌کان باشه‌‌ . ئیسلامی محمدیش ئێران و ئه‌فغنساتن و سعودیه‌یه‌ که‌ ئه‌مانه‌ زۆر توند ڕه‌ون ، ته‌نانه‌ت ژن بۆی نیه‌ به‌ ته‌نیا بچێت بۆ بازاڕ شت بکڕێ به‌ تایبه‌ت له‌ سعودیه‌  .

 

به‌ڵام  به‌هۆی  تێک  شکاندنی  ئیمپراتۆریه‌  ئیسلامیه‌کان ، ڕه‌ونه‌قی  ده‌سه‌ڵاتی  ئیسلام  له‌باری سیاسی و ئیجتماعییه‌وه‌‌ که‌م  بوه‌وه ‌ له‌سه‌ر ژنان  ‌ به‌ده‌ره‌جه‌یه‌کی زۆر هاته‌ خواروه‌  له‌سه‌ر هه‌مو کۆمه‌ڵگه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی گشتی . ئیمپارتۆر دوای ئیمراتۆر بو به‌ بینا به‌رزه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر و هه‌ره‌سی ئه‌هێنا ،  ئیسلام  پاشه‌کشه‌یه‌کی  زۆری  پێکرا ، به‌تایبه‌ت به‌هۆی هاتنی وڵاته‌  ئیستعماریه‌کان  بۆ  وڵاتانی  خۆر هه‌ڵاتی  ناوه‌ڕاست  و چه‌سپاندنی  سیاده‌ی خۆیان وه‌ ڕوخانی ده‌وڵه‌تی عواسمانلی وای له ‌ئیسلام  کرد که ‌لوتی له‌ئه‌رز بدرێت بۆ فه‌تره‌یه‌کی ئێجگار  زۆر .

 

  له‌دوای شه‌سته‌کاندا به‌هۆی بوحرانێکی ده‌وڵه‌تی و شکستی پرۆژه‌ی مۆدێرنیزه‌ که‌ردنی  وڵاتانی خۆر هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه‌ ئیسلامی سیاسی له‌دایک  بوه‌وه‌  وه‌کو یه‌ک ئالته‌رناتیڤی کۆنه‌په‌رست له‌ هه‌مو ناوچه‌که‌دا . ده‌وڵه‌تانی  ناوچه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئاوڕیان له‌ بلۆکی شه‌ڕق دایه‌وه‌ وه‌کو سیاسه‌ت  ، ئه‌وه‌نده‌ش پشتیان له‌ پرۆژه‌ی مۆدێرنیزه‌کردنی ئه‌وروپا  کرد . ئه‌مریکاش به‌دژی سۆڤیه‌ت ئیسلامی سیاسی به‌هێز کرد ، ئیتر ورده‌  ورده‌ جارێکی تر ئیسلام  هاته‌وه‌ سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت و خۆی ڕێک خسته‌وه‌ ، هه‌ر چه‌ند هۆ کاره‌کان زۆر ترن به‌ڵام ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ لێره‌دا چه‌ند شتێکی تره .

ئێستا  ئه‌م ئیسلامی سیاسیه‌ شه‌ڕی  ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات ئه‌کات ، شه‌ڕی هه‌ڵاواردنی مرۆڤه‌کان ئه‌کات . شه‌ڕی شارستانیه‌ته‌کان ئه‌کات …هتد . وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ ئیسلامیه‌کان به‌نیازن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌وه‌ مایه‌ ، ڕێک  گه‌ڕانه‌وه‌یه ‌ بۆ هه‌ل و مه‌رجێک که ‌ده‌یان سه‌ده‌یه‌ له‌ پاش مردنی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌  له‌ده‌ستیان داوه‌ . ‌

  

 له‌هه‌مو ووڵاته‌ ئیسلامیه‌کان .

حیجاب به‌رچاوترین نیشانه‌ی ژیاندنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی  ئیسلامیه‌  له‌ناو ژناندا . که ‌هه‌زاران  کچی  گه‌نج و پیری له‌خشته‌ بردوه‌ و به‌رهه‌می هێناوه‌ . بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌ زه‌قه‌  له ‌دوای کاره‌ساتی تێکشکانی میصر جارێکی تر  له‌به‌رامبه‌ر ئیسرایل دا له‌ ساڵی 1967 دا  ده‌ستی پی کرد ، بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م  چۆک  دا دانه‌ی جمال عبدل ناصر ، زانایانی ئیسلام  په‌نجه‌ی تاوانیان بۆ حکومه‌تی  سکۆلاری جمال عبدل ناصر ڕاکێشاو داوایان له‌خه‌ڵکی میصر کرد که‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ یاساکانی  ئیسلام ، یاسایه‌ک  که ‌له‌وه‌و پێش ده‌ستیان لێ هه‌ڵگرتبو . ورده‌  ورده‌ ئیسلامی سیاسی له‌میصر دروست بو ، به‌م  هۆیه‌وه‌  ژماره‌ی حیجابی ژنان زیادی کرد . وه‌ به‌م  جۆره‌ حیجاب وه‌کو نه‌ریتێکی کۆن خوازانه ‌ له‌جل و به‌رگدا  له‌به‌رامبه‌ر جل و به‌رگی مۆدێرن دا ، وه‌ بۆ فاسد کردنی دنیای مۆدیرنیزم  وه‌ستاوه‌یه‌وه‌ .

 

به‌ڵام ژیاندنه‌وه‌یه‌کی خێراترو واقیعی تر له‌گه‌ڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا بو ، که‌سیاسه‌تی ئێران له‌ناو چه‌که ‌داو وه ‌دروست کردنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی پان ئیسلامیستی له‌ هه‌مو خۆر هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست  بوه‌ هۆی بڵاو بونه‌وه‌ی حیجابیش پێی ، وه زائیده‌ن ‌ چه‌سپاندنی حوکمی شه‌ریعه‌ت وه ‌دروست کردنی جه‌یشێکی ئیسلامی بۆ سه‌رکوت کردنی مخالیفانی خۆی . ئیتر حیجاب له ‌به‌رکردن بو به‌ هه‌ڵوێستی سیاسی و دینی . که ‌له‌وه‌ پێش ئه‌ م دیاردانه‌ زۆر که‌م  بون  له‌کۆمه‌ڵگه‌ی  ئێران دا وه‌ له‌ ناوچه‌که‌شدا . ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران ده‌ورێکی به‌ر چاوی بینی له‌ ژیا ندنه‌وه‌ی ئیسلامی  سیاسی له‌ خۆر هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسدا .

 

له‌ساڵی 1935 دا باوکی شا  عه‌بای قه‌ده‌غه‌ کرد له‌ئێران ، ڕه‌زا شا  ده‌یویست  ئێران وه‌ک  وڵاتێکی مۆدێرن  ده‌رکه‌وێت که ‌له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو ئه‌م  جۆره‌ جل و به‌رگه‌ ڕه‌شانه‌ کۆن و ڕێگرن له ‌به‌رده‌م  گه‌شه‌کردنی  کۆمه‌ڵگه‌دا .  به‌ڵام  ژنانی  دینی ، به‌تایبه‌تی  ته‌مه‌ن  گه‌وره‌کان . له ‌توا نایان دا نه‌بوو گۆڕان کاری یه‌کی وا ‌ کت و پڕو خێرا بچه‌سپێنن ، زۆر پێیان قورس بوو .

 

( فارمایان) له‌ کتێبێکدا به‌ناوی کچانی ئێران بیره‌وه‌ری خۆی له‌باره‌ی  نیگه‌رانی دایکیه‌وه‌ ده‌گێڕیته‌وه‌ ، ئه‌ڵێ کاتێک دایکم زانی ئه‌و حه‌یاو حورمه‌ته‌ی که‌عه‌با پێی به‌خشیوه‌ له‌ده‌ستی ده‌دات  . به‌ته‌واوه‌تی نیگه‌ران بوو به‌م  بڕیاره‌‌ .

وه ‌به‌دوای هاتنی خومه‌ینی له‌ئێران سیسته‌می عه‌باو په‌چه‌  کرایه‌وه ‌ به‌قانون و ئیجبار کرا . جاران جل و به‌رگی حیجاب باوی نه‌بوو ، ئێستا له‌هه‌ر کوێیه‌ک حیجاب به‌کار بێت سیسته‌می کۆیله‌یه‌تی له‌سه‌ر ژنان  زیاتره‌ ، وه‌  له‌ هه‌ر کوێیه‌  حیجاب به‌کار بێت مۆدێلی جل و به‌رگی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی پاره‌ په‌یدا کردنه‌ . له‌ قاهیره‌ ( فرۆشگای سه‌لام بۆ ژنانی محه‌جه‌به‌ ) مارکێتێکی سێ نهۆمییه‌ هیچی تری تیا نیه‌ ته‌نیا جل و به‌رگی ئیسلامی  نه‌بێت ، به‌ڕێوه‌ به‌ری ئه‌م مارکێته‌ ئه‌ڵێ ئه‌م مارکێته‌‌ تایبه‌ته‌ به‌ حیجاب . له‌بێروت له‌نهۆمی ئه‌رزی ( مزگه‌وتی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ر ) حیزبوڵا کارخانه‌یه‌کی مۆدێلی جل و به‌رگی ئیسلامیان به‌گه‌ڕ خستوه‌ و پاره‌یه‌کی  زۆری به‌ده‌ست هێناوه‌  له‌ڕێگه‌ی  فرۆشتنی  حیجابه‌وه‌  که‌ ڕۆژ  به‌ڕۆژ له‌زیاد بوندایه‌ و کڕیاری زۆر ده‌بێت . به‌ڕێوه‌ به‌ره‌که‌ی ناوی حاجی ( زه‌هره‌ ) یه‌  ئه‌ڵێ  ئه‌مه‌  گه‌وره‌ ترین شۆڕشی ئیسلامییه‌ .

له‌ ئێران ئه و‌ ژنانه‌ی فرمانی شایان پشت گوێ خست و به‌عه‌باوه‌  ئه‌چونه ‌ سه‌ر جاده‌  له‌لایه‌ن سه ر‌بازه‌کانه‌وه‌ عه‌باکه‌یان پارچه‌  پارچه‌  ئه‌کرا . هه‌ندێکی تر له‌ ژنه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی توشی سوکایه‌تی نه ‌بنه‌وه‌ ، له‌ماڵه‌وه‌ مانه‌وه‌و نه ‌ئه‌چونه‌  ده‌ر . خه‌دیجه‌ ژنه‌که‌ی خومه‌ینی یه‌کێک بوو له‌و ژنانه‌ی که‌ به ‌ته‌واوی چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌خۆی حه‌رام  کرد .

له‌ بیسته‌کاندا  کاتێ شا فه‌رمان ڕه‌وایی ئه‌کرد له‌ ئێران ، هه‌وڵیان ئه‌دا ئێران  ڕۆژئاوایی  بکه‌نه‌وه‌ ، ویستویانه‌ پاشماوه‌ی هه‌زاران ساڵه‌ی داب و نه‌ریتی جیایی ژن و پیاو ڕاماڵن . تا شۆڕشی ئیسلامی نه‌هاتبوه‌ سه‌ر حوکم ، پیاوانی قژ چاکه‌ر خه‌ریکی قژی ژنان بون ، پیاوانی به‌رگ درو په‌راوه‌یان به‌ژنان ده‌کرد ، مامۆستایانی پیاو له‌ قوتابخانه‌ی کچاندا ده‌رسیان ئه‌وته‌وه‌ . به‌ڵام که‌ جمهوری ئیسلامی هاته‌ سه‌ر حوکم هه‌مو شتێک به‌ ئیسلامی کرا ، نه‌ک هه‌ر ژن حیجابه‌ ، یان پیاو ڕتشی درێژه‌ ، هه‌مو شته‌کانی تریش  هه‌ر ئیسلامین ، مارکێته‌کان ، ساڵۆنه‌کان ، سینه‌ماکان ،خه‌سته‌خانه‌کان ، زانکۆکان  هه‌مو شتیک مۆری ئیسلامی پێوه‌ نراوه‌ . کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دو به‌ره‌ نێرینه‌و مێینه‌ ، که‌به‌رامبه‌ر به‌ یه‌کتر بێگانه‌ کراون .

 

کاتێک شۆڕش  له‌ کۆتایی حه‌فتاکاندا دژی شا په‌ره‌ی سه‌ند و به‌هێز بوو ، عه‌باو حیجاب بوو به‌ سیمبوڵی ناڕه‌زایه‌تی له‌ دژی شاو لایه‌نگرانی ڕۆژئاویی . ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێک مه‌لاوه‌ ده‌ستی  پێ کرد  ، بۆ پشت گیری شۆڕشه‌که‌  ، یه‌کێک له‌و مه‌لایانه‌ به‌ ناوی ئیبراهیم ئه‌مینی ئه‌یوت ئه‌گه‌ر هه‌مو ژنان عه‌با به‌سه‌ردا بده‌ن  ، ژنانی مێردار دڵنیا  ئه‌بن  له‌ کاتێکدا پیاوه‌کانیان له‌ماڵه‌وه‌ ده‌ر ده‌چن  ڕوو به‌ڕو نابن له‌گه‌ڵ ژنانی به‌ره‌ڵادا .

زانایه‌کی تری  ئیسلامی له‌به‌ریتانیا هۆیه‌کی تری هێنایه‌وه‌و  نوسیویه‌تی  مه‌به‌ست  له‌حیجاب ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌لتورێکی ڕاسته‌قینه‌ی جنسی به‌وجود بهێنرێ ، که‌ئیتر پێویست  نه‌کات پیاوان وه‌ڵامی سێکسی خۆیان به‌شتێکی تر بده‌نه‌وه‌ ، که‌ پۆڕنۆگرافی واته‌ (فلیمی سێکسی )  دێنێته‌ کایه‌وه‌ . ئه‌گه‌ر تۆزێک دیقه‌ت بده‌ینه‌ ئه‌م  دو حاڵه‌ته‌ وا له‌ژنان ئه‌کات له‌پێناوی وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ داوا کاریه‌ سێکسییه‌کانی پیاواندا ژنان ده‌ست له‌ڕاحه‌ت و ئازادی خۆیان هه‌ڵگرن .  له‌دینی ئیسلامدا پیاوهه‌مو پشت گیرییه‌کی لێ کراوه‌ ، پێغه‌مبه‌ر ئه‌ڵێ ، له‌دوای خۆم هیچ فیتنه‌یه‌کم جی نه‌هێشتوه‌ بۆ پیاو ته‌نیا ژن نه‌بێت ، واته‌ هه‌مو شتێکم بۆ پیاو به‌قانونی کردۆته‌وه‌ .( إقتران النیرین ج6 ص282 مسلم ).

 

خومه‌ینیش ئه‌ڵێ جل و به‌رگی ڕۆژئاوایی شێوه‌یه‌که‌  له‌ ئیمپریالیزم که‌جوانی ژنی کردۆته‌ به‌رهه‌مێکی کاپیتالیستی  تا بازرگانی پێوه‌ بکرێ ، وه‌ ژنانی جیهانی سێ یه‌میشی کردۆته‌ کڕیاری جل و به‌رگه‌کانیان  . ئه‌م هه‌موو هۆیانه‌ وای له‌ ژن کردوه‌ که‌ ناچار بکرێ مل به‌ حیجاب بدات ، بێجگه‌ له‌هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی دارایی و که‌می  فه‌رهه‌نگ و  وه‌ هه‌روه‌ها  مۆته‌که‌ی شه‌رف و ئه‌خلاق که ‌له‌ ژنان دا کۆبۆته‌وه…..هتد . ژنێک له‌ فلسطین به‌ ناوی ( ته‌مام ) ئه‌ڵێ  بۆ زۆربه‌ی زۆری ئێمه‌ی ژنان ،  براکانمان ، باوکمان ، مێرده‌کانمان  له‌گه ‌له‌  گورگ  ده‌چن ، وا ده‌زانن له‌ژیاندا هیچ  ئه‌رکێکیان نیه بێجگه‌ له‌ پاراستنی له‌شی ئێمه‌  نه‌بێت . ئه‌مه‌ش جۆرێکه ‌ له‌ترسناک  ترین گوشار به‌سه‌ر ئێمه‌ی ژنانه‌وه‌ . هه‌روه‌ها  ئه‌ڵێ  هه‌میشه‌  پیاوان نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن که‌ ئێمه‌ شه‌ره‌فیان له‌که‌دار بکه‌ین . (ته‌مام)  شیعارێکی به‌رز کردبوه‌وه‌ بۆ ژنان که‌ ئه‌یوت  باوکه‌ گیان ، برا گیان ، هاوسه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌کانمان   به‌بێ تاوان مه‌مان کوژن ئێمه‌ش حه‌زمان  له‌ژیانه‌ وه‌ک ئێوه‌ . ئیتر واز بێنن له‌م که‌لتوره‌ کۆنه‌په‌رستیه‌ ، واز بێنن  له‌ کۆڵانی  داخراو و ته‌سکی  ئاین بۆ ئێمه‌ی  ژنان ، ئه‌م  ئاینه‌ ژیانی  ئێمه‌ی  له‌قاڵب  داوه‌ .

 

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌ربجی منه‌ له‌سه‌ر جلو به‌رگی ئیسلامی ، له‌سه‌حرای جه‌زائیری سه‌حرایه‌کی وشک و برنگ و فراوان  . لێره‌ خێڵه‌ کۆچه‌ریه‌کان  که‌ پێیان  ده‌وترێت خه‌وارج ، ئه‌مانه‌ ده‌ست به‌رداری نه‌ریتی خۆیان نابن ، پیاوانیان که‌ ده‌گانه‌  ته‌مه‌نی  باڵقی  ده‌مو چاوی خۆیان  دا ده‌پۆشن  . له‌کاتێکدا ژنیان ئه‌مه‌ ناکه‌ن . کاتێک ده‌گه‌نه‌ ته‌مه‌نی ڕیش تاشین  ، به‌چه‌ند پارچه‌ قوماشی شینی تۆخ  ده‌بێت خۆیان داپۆشن وته‌نیا چاویان دیار بێت  ،ئێمه‌ی جه‌نگاوه‌ر ده‌م و چاوی خۆمان دا ده‌پۆشین بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن نه‌زانێت چیمان ده‌وێت ، شه‌ڕ یان ئاشتی . به‌لام ژنان هیچ شتێکیان نیه‌ بیشارنه‌وه‌ . یه‌کێ له‌ پیاوه‌ خه‌واریجه‌کان باسی نه‌ریته‌که‌ی خۆیان ئه‌کات و ئه‌ڵێ  ، خه‌وارج موسڵمانن و به‌هۆی لێکدانه‌وه‌یه‌ک که‌بۆ ئاین هه‌یانه‌ که‌ ئازادییه‌کی جنسی به‌رچاو ده‌ده‌ن به‌ ژنان  پێش شو کردن و پاش  شوکردن  ڕێگایان ئاوه‌ڵا کردوه‌ بۆ په‌یوه‌ندیه‌کی دۆستانه‌ و بێ پێچ و په‌نا  له‌گه‌ڵ پیاوان . په‌ندێکی خه‌وارجی هه‌یه‌ ده‌ڵێت ( پیاوان و ژنان  بۆ یه‌کتر ، بۆ چاو بۆ دڵ ، نه‌ک ته‌نیا بۆ جێگای نوستن ) موسڵمانانی ترئه‌م نه‌ریته‌ی خه‌وارج لێک ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ نزیک بونه‌وه‌ له‌دین وه‌رگه‌ڕان .

 

 

 

هه‌میشه‌ ڕۆژنامه‌ ئیسلامیه‌کان به‌رده‌وام بیری ژنان ئه‌هێنه‌وه‌ که‌حیجاب سه‌نگه‌رێکه‌ شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌یه‌  له به‌رامبه‌ر جل و به‌رگه‌ ‌ ڕۆژ ئاوایه‌کاندا ئه‌بێ بوه‌ ‌ستێته‌وه‌ . هه‌میشه‌ ئیسلامیه‌کان ژنان ناچار ئه‌که‌ن مل که‌چی یاساو ڕێسای ئیسلام  بن . ( خومه‌ینی ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ بوه‌ که‌ کچان له‌ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا شو بکات ، بێگومان ئه‌بێ ئێستاش به‌ 9  ساڵی  شو بکه‌ن چونکه‌ ئه‌و کچه‌ کامڵه‌ ئه‌بێ به‌ شو بدرێ . ئه‌گه‌ر ده‌یان ووت ژنان نابێ  ببن به ‌قازی بێگوامن ده‌بێ ده‌زگای قازیان لێ قه‌ده‌غه‌ بکرێ . ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ئه‌بێ عه‌بای به‌سه‌ره‌وه‌ بێت ، که‌واته‌ ئافره‌ت به‌حیجابه‌وه‌ پێی ئه‌وترێ ئافره‌ت ) . ئێستا له‌ئێران هه‌مو کچێک له‌ هه‌شت نۆ ساڵیدا خاوه‌نی باشترین عه‌بای خۆیه‌تی که‌به‌پێی باڵا بۆی بڕاوه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی خۆش بێت نه‌خشی جوانی بۆ تێ ئه‌که‌ن   . ( ئاسفند فروخرو پارسا )  ئافره‌تێکه‌ به‌تاوانی فه‌سادی سه‌ر زه‌وی و په‌ردان به‌له‌ش فرۆشی و دژایه‌تی کردنی خوا ، پاش ئه‌وه‌ی له‌گونیه‌وه‌ پێچرا و گوله‌ باران کرا .  ئه‌وه‌ی له‌ڕاستیدا کردبوی ته‌نیا  هاندانی کچانی قوتابخانه‌کان بوو که‌عه‌با نه‌ده‌ن به‌سه‌ردا . هه‌روه‌ها  به‌سه‌دان ژن  له‌به‌ندیخانه‌کاندا  توند  کران  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌بڕیاری شۆڕش و یاسای ئیسلامی له‌ئێران  سه‌رپێچیان کرد بوو . وه‌ هه‌زارانیش ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوو .

 

ئه‌م هۆیانه‌ ده‌ورێکی گرنگیان هه‌بو له‌ زیندو کردنه‌وه‌ی حیجاب ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی منه‌ حیجاب مۆدێلێک نیه‌ له‌جل وبه‌رگ بۆ ژنان تا حه‌زی لێ بکه‌ن ، ئه‌وه‌ گوشاری ده‌وڵه‌ت و حیزبه‌ دینیه‌کان و کلتوری پیاوسالارییه‌ . که‌چی به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س سه‌رنجی بۆ جل و به‌رگی ئیسلامی پیاوان بچێت .

له ‌کۆمه‌ڵگه‌ی  ئیسلامیدا له‌شی ژنان چاوی زۆر له‌سه‌ره‌ . له‌ئێران  له‌ده‌ریای  خه‌زه‌ردا  ژنان  به‌عه‌باوه‌ مه‌له‌  ئه‌که‌ن به‌ڵام  پیاوان به‌شۆرتی کورته‌وه‌  مه‌له‌ ئه‌که‌ن .

له‌شێک هه‌یه‌ له‌شی ترسناکی ژنانه‌ که ‌له ‌کۆمه‌ڵگه‌  ئیسلامیه‌کاندا بارێکی قورسی لێنراوه‌ ، ئه‌ویش باری ناموس و شه‌ره‌فی نێرینه‌یه‌ .

له‌زۆربه‌ی وڵاته‌ ئیسلامیه‌کاندا ژنان به‌رپرسی ناموسی که‌س و کاری نێرینه‌ن ، ئه‌گه‌ر ژنێک خیانه‌ت بکات له‌مێرده‌که‌ی  یان کچێک پێش شو کردن سێکس بکات ئه وه‌ جه‌هه‌نمی بۆخۆی داخستوه‌ . زۆربه‌ی زۆری ژنان له‌کۆمه‌ڵگه‌ ئیسلامیه‌کاندا به‌ده‌گمه‌ن بتوانن  ته‌نیا بۆ جارێکیش له‌هه‌مو ژیانیدا بتوانێت  شه‌وێک  له‌ده‌ره‌وه‌ی  ماڵ کات  به‌سه‌ر به‌رێت . ژن  بێ  ئه‌ندازه‌ شه‌رمن و کۆشه‌ گیر کراوه‌ ، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه ‌ له‌گه‌ڵ  فرمانی قورئان و شه‌ریعه‌ت و عاده‌ت و ته‌قالیدی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌خێو کراوه‌ ، له‌کاتێکدا ئه‌م هه‌مو گوشارانه‌ بۆ پیاو نیه‌ . ئه‌و هه‌مو ژنانه‌‌ی که‌ تیرۆر کراون ، ئه‌و که‌سانه‌ تیرۆری کردون  که‌ قورئان و شه‌ریعه‌ت په‌روه‌رده‌ی کردون .

زۆر سه‌یره‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی خۆر هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا ، ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ ئیسلام ده و‌ری بڕیار دانی تیا  هه‌یه‌ ‌، داب و نه‌ریت شتێکه‌ زۆر توند ده‌سی پێوه‌ ئه‌گیرێت ، وه‌کو پایگایه‌ک که‌ هه‌زاران سه‌رباز به‌ چه‌کی قورس چوار ده‌وری ته‌نیوه‌ ، که‌هه‌زاران ساڵه‌ بێگۆڕان و ده‌ستکاری ماوه‌ته‌وه‌ ، ده‌سه‌ڵات دوای ده‌سه‌ڵات هه‌مان که‌لتور پیاده‌ ئه‌که‌نه‌وه‌ که ‌هه‌زاران ساڵ له‌مه‌ پێش پیاده‌ کراوه‌ .

با تۆزێکیش  سه‌یری کوردستانیش بکه‌ین بزانین ‌ چی ئه‌گوزه‌رێ ، له‌کوردستان  تا ئێستاش هه‌ر وه‌کو  وڵاته‌کانی  تر  پۆلیس و ئاسایش وه‌کو فتوای مه‌لای مزگه‌وته‌کان سه‌رگه‌رمی ڕاونان و گرتنی کچ و کوڕی گه‌نجه‌ له‌سه‌ر دڵداری ، وه ‌بردنیان بۆ پۆلیسخانه‌ ، بۆ به‌زۆر به ‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پشکنینی کچێنییان ، له‌کاتێدا زۆر جار توشی ئابڕو چون ئه‌بن له‌ ‌ناو خه‌ڵکدا وه‌ توشی کێشه‌ی گه‌وره‌ ئه‌بن له‌لایه‌ن که‌س و کاریانه‌وه‌ . له‌کاتێکدا وڵاته‌که‌مان گڤه‌  گڤی ئازادی و دێمکراتی  له‌ ڕه‌شه‌باکه‌ی سلێمانی به‌هێز تره‌  ، وه‌چه‌ندین ئه‌ندام  په‌ڕله‌مانی  ژنیشمان هه‌یه له‌ هه‌مان کاتدا ، فزه‌یان لێوه‌ نایه‌ت‌ . تا ئێستاش له‌کوردستان وه‌کو هه‌مو کۆمه‌ڵگه‌ ئیسلامیه‌کانی تر یاسای ده‌ست درێژی جنسی پیاده‌ ئه‌کرێ ( به‌ تاوانی زینا ) ده‌ست درێژ که‌ریش ئازاد ده‌کرێت .

دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر ، ئایشه‌ هه‌میشه‌ بیری ‌ ئه‌کرده‌وه‌ و خه‌مبار بوه‌و خۆی ئه‌خوارده‌وه‌ و ئاواتی ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ناوی له‌مێژودا بسڕیته‌وه‌ . ئه‌ڵێن  زۆر گریاوه‌ هه‌ر کاتێک ئه‌و ئایه‌ته‌ قورئانیه‌ی ئه‌خوێنده‌وه‌  که‌ ئه‌ڵێ ئه‌ی ژنانی پێغه‌مبه‌ر له ‌ماڵه‌کانتاندا بمێنه‌وه‌ و حیجاب بپۆشن . کاتێ پێغه‌مبه‌ر مرد عایشه‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵ بوو ، ژیانێکی تاق و ته‌نیا چاوه‌ڕوانی بوو ،  بێ منداڵ بوو ، هه‌میشه‌ ئه‌یوت  باشه‌ بۆ بۆم  نه‌بێ  شو بکه‌ ‌‌مه‌وه‌ ،  ئه‌م  ئایه‌ته‌  چی  بو هاته‌ خواره‌وه‌ بۆم . ڕاسته‌ من  ده‌سه‌ڵاتم  بۆ ماوه‌ته‌وه‌ ، سه‌روه‌ت و سامانم بۆ ماوه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام  ده‌سه‌ڵاتم  به‌ ته‌نیا بۆ چییه‌  که ‌له‌شته‌کانی تری ژیان  بێ  به‌ری  بم .

ئه‌م هه مو ئایه‌ت و حه‌دیسانه‌ی که‌ دژی ژنان نوسراوه‌ته‌وه‌ ، ڕو به‌ڕوی پرسیارێکمان ئه‌کاته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر خوایه‌ک هه‌یه‌ ، وه‌  ئه‌گه‌ر ئه‌م خوایه‌ حه‌زی له‌چاره‌ی ژنان کردبایه‌‌ ، یان یه‌کسانی ژن و پیاوی مه‌به‌ست بوایه‌ ، قورئانی نه‌ک بۆ سه‌ر قافڵه‌ چییه‌کی عره‌بی کاروانی حوشتر ، نه‌خوێنده‌وه‌ار ، پیاوێکی خێله‌کی عه‌ره‌بی سعودیه‌ ، به‌ڵکو بۆ که‌سێکی ئازادیخواز یان بازرگانێکی عبقری ئه‌وروپی  ئه‌نارده‌  خوار . به‌ڵام  سه‌د  ئه‌فسوس بۆ ژنان شانستان وه‌ک شوتی سپییه‌ له‌سایه ی  ئیسلامدا . له‌ هه‌ر جێگایه‌ک  که‌لتوری  ئیسلامی باڵا ده‌ست بێت هه‌ر رۆژه‌  دنیا  تاریک ترو تاریک تر ده‌نوێنێ .

 بۆ ڕیشه‌ کێش کردنی دین و که‌لتوری ئیسلامی خه‌باتی زۆری ده‌‌وێت ، ڕێکخراو بونی ئه‌وێت ، ڕابه‌ری جدی و ڕۆشنی ئه‌وێت .

 بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی ژنان دژ به‌ ڕه‌شه‌ کوژی و هه‌ڵاواردن تا ئێستاش ده‌ست و پێ سپی و ده‌ست به‌خه‌نه‌یه‌ ، واته‌ زۆر لاواز و سسته‌ ، که‌ره‌سته‌ی  ڕێکخاو بونی  له‌ئاستێکی زۆر نزمدایه‌ .  ئه‌مه‌ش جێگه‌ی داخ و ئه‌سه‌فه‌ .  قسه‌کانمان ته‌نیا  ئاوات و حه‌زه‌  نه‌چۆته ‌ ئاستێکی پراکتیکی ئیجتماعی  به‌گژاچونه‌وه‌‌ . به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای وا نیه‌ زه‌ڕبی سفری بکه‌ین  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌نگێک هه‌یه‌ له‌ده‌رونی ژناندا ، وه‌ له‌ده‌رونی کۆمڵگه‌دا هه‌ندێک جار به‌ئاشکرا هه‌ندێ جار به‌نهێنی ، ئه‌م جه‌نگه‌  تروسکاییه‌که‌ی لای مرۆڤه‌ ئازادی خوازه‌کان ئه‌دره‌وشێته‌وه‌ دژ به‌ قانونه‌کانی ئیسلام .  بانگه‌و‌ازی من بۆ ژنان که‌ له‌م  دینه‌  دورکه‌ونه‌وه‌ به‌ره‌و ڕیزی سه‌ربه‌خۆی خۆتان ڕێچکه‌ ببه‌ستن . ڕزگاری ئێوه‌ له‌یه‌ک گرتویی و ڕێکخراو بون و وشیاریتان دایه‌‌ ، ئیتر به‌ ستانه‌ چۆک دادان و تاساندن . 

ماویه‌تی ‌

wasta_kamal@yahoo.com

sarchawe :siti hawpeshti 

Posted in وتار | لێدوانێک بنووسە

فیمینیزمی کلتووری لە ژینگەی خوار ناوەندی و قۆناغی پۆست _ جەندەریزمدا

Continue reading

Posted in راپۆرت | لێدوانێک بنووسە